پارتی هاوکاریی پزیشکی پێشکەشی نەخۆشخانەی هیوا دەکات

شەیری بکە لە:

عەلی حوسێن و د.یاد نەقشبەندی لەبارەی هاوکارییەکان قسە دەکەن

ئاڤا نیوز


پارتی دیموکراتی کوردستان دەرمان و پێداویستیی پزیشکی وەک هاوکاری پێشکەشی نەخۆشخانەی هیوا دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە سلێمانی-هەڵەبجە، بڕێک دەرمان و پێداویستیی پزیشکی وەک هاوکاری گەیاندە نەخۆشخانەی هیوا.

لێدوانی فەرمی: عەلی حوسێن ڕایگەیاند: وەک پشتگیری بۆ نەخۆشخانەی هیوا هاوکارییەکانی خۆمان و دۆستەکانمان پێگەیاندن.

لەلایەکی دیکەوە: د.یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا گوتی: " نەخۆشخانەکەمان موڵکی گشتییە و گرنگە هەموان بەو جۆرە تەماشەی بکەن".

ئەمەش بزانە: نەخۆشخانەی هیوا، نەخۆشخانەیەکی 180 تەختی تایبەت بە چارەسەرکردنی شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی خوێنە. لە ساڵی 2007 لە ناوچەی قڕگەی شاری سلێمانی دروستکراوە.


زانیاریی زیاتر: ڕۆژانە نزیکەی 300 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکە دەکەن و لەو ژمارەیە نزیکەی نیوەیان چارەسەری کیمیایی تایبەت بە نەخۆشییەکانیان وەردەگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: