درۆنێک لە نزیک ماڵی نەتانیاهۆ دەخرێتەخوارەوە

شەیری بکە لە:
درۆنێک لە نزیک ماڵی نەتانیاهۆ دەخرێتەخوارەوە

دیمەنێک لە ماڵی بنیامین نەتانیاهۆ

ئاڤا نیوز

 لە نزیک ماڵی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە تێلئەڤیڤی پایتەخت درۆنێک دەخرێتە خوارەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی هەواڵی ئیسرائیل هەیوم بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویکردووەتەوە: ڕۆژی هەینی ڕابردوو درۆنێك لە نزیک ماڵی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە تێلئەڤیڤ خراوەتە خوارەوە و ئەگەر هەیە هی حیزبوڵڵای لوبنان بێت.

زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەكانی ئیسرائیل هەیوم، لەكاتی كەوتنەخوارەوەی درۆنەكەدا نەتانیاهۆ لە ماڵەكەیدا نەبووە.

لەلایەکی دیکەوە: کەناڵی جەزیرە بڵاویکردووەتەوە، درۆنەکە سەربازی نەبووە، ڤیدیۆی ماڵی نەتانیاهۆی تۆمارکردووە بۆیە خراوەتە خوارەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: