
ئەستێرەی گەلاوێژ ناوە زانستییەکەی بریتییە لە (Sirius)، بە زمانی عەرەبیش پێیدەگوترێت (الشعری الیمانیة)
ئاڤا نیوز
دەرکەوتنی ئەستێرەی گەلاوێژ لە ناوەڕاستی مانگی ئاب، لای بەشێک لە خەڵک وەک هێمای فێنکبوونی کەشوهەوا لێکدەدرێتەوە، بەڵام سەرچاوە زانستییەکان شتێکی دیکە دەڵێن.
وێنە گەورەکە: ئەوەی لەناو کورددا پێی دەگوترێت ئەستێرەی گەلاوێژ، ناوە زانستییەکەی بریتییە لە (Sirius)، بە زمانی عەرەبیش پێیدەگوترێت (الشعری الیمانیة)، یەکێکە لە ئەستێرە نزیکەکان لە خۆر، لەڕووی فەلەکناسییەوە بە گەشترین ئەستێرە دادەنرێت کە لە ئاسمانی زەویدا ببینرێت، نزیکەی کاتژمێرێک بەر لە خۆرهەڵاتن لە ئاسمان بەڕوونی دەبینرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەژی چەتۆ حەسەن، سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "دەرکەوتن یان دەرنەکەوتنی ئەستێرەی گەلاوێژ هیچ پەیوەندی بە گۆڕانی کەشوهەوای زەوییەوە نییە، لەڕووی فیزیایی و فەلەکناسیشەوە تەنیا خۆر کاریگەری لەسەر زەوی هەیە".
زانیاریی زیاتر: ئەژی چەتۆ باوەڕی وانییە پێشینانی کورد بەوشێوەیە تێگەیشتبن کە دەرکەوتنی ئەم ئەستێرەیە پەیوەندی بە دابەزینی پلەکانی گەرماوە هەبێت، خەڵکی ئێستاش بەهەڵە لەو بابەتە تێگەیشتوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەستێرەی گەلاوێژ بە درێژایی ساڵ دەردەکەوێت جگە لە وەرزی هاوین نەبێت، دەرکەوتنی ئەم ئەستێرەیە هاوکاتە لەگەڵ هەندێ چالاکی کشتوکاڵی و دابەزینی پلەکانی گەرما و گۆڕانی وەرز بەرەو پایز.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕی 49 ملیار دینار وەك داهاتی نانەوتی مانگی 3 ڕادەستی بەغدا دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
47 خولەک لەمەوپێش
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
1 کاتژمێر لەمەوپێش
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
14 نیسان