ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەرپرسێکی باڵا لە پۆستەکەی دووردەخاتەوە

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەرپرسێکی باڵا لە پۆستەکەی دووردەخاتەوە

بەردەم دەرگای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغدا. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ متمانەی لە سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی سەندەوە لەکاتێکدا کە بانگێشتی ئەنجوومەنی نوێنەران کرابوو بۆ وەڵامدانەوە لەبارەی چەند کەیسێکی گەندەڵی.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پرساندنی نەبیل جاسم، سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی دانیشتنێکی کرد، کە لەسەر داوای ئەندامێکی سەربەخۆی ئەنجوومەنی نوێنەران بوو. لە دانیشتنەکەدا ئەندامانی ئەنجوومەن کۆمەڵێک پرسیارییان ئاراستەی نەبیل جاسم کرد، بەڵام سەرجەم وەڵامەکانی لاواز بوون.

 

لێدوانی فەرمی: "24 پرسیار ئاراستەی سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی کران، هیچ لە وەڵامەکانی بڕواپێکەر نەبوون لەسەر ئەوەی تۆمەتبارە بە کۆمەڵێک کەیسی گەندەڵی"، شوان محەممەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمەی بە ئاڤا نیوز گوت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی 2004 تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی پێکهێنرا، کە سەرپەرشتی زۆربەی دەزگا ڕاگەیاندنەکانی سەر بە حکومەتی عێراق دەکات، گرنگترینیان تەلەفزیۆنی عێراقییە و ڕۆژنامەی سەباحن.

شەیری بکە لە: