پزیشكانی هیندستان مانگرتنی سەرتاسەرییان ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
پزیشكانی هیندستان مانگرتنی سەرتاسەرییان ڕاگەیاند

دیمەنێک لە خۆپێشاندانی پزیشکانی هیندستان، وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


بەهۆی كوشتنی پزیشكێكەوە لە هندستان، مانگرتنی سەرتاسەری ڕاگەیێنرا و پزیشكەكان ناچنەوە نەخۆشخانەكان.

وێنە گەورەكە: لە نەخۆشخانەیەكی هندستان “دەستدرێژی” دەكرێتە سەر پزیشكێكی ژنی تەمەن 31 ساڵ و دواتر دەكوژرێت، ئەمەش ناڕەزایەتی پزیشكانی لێدەكەوێتەوە و داوای جێبەجێكردنی یاسا دەكەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمەڵەی پزیشکانی هیندستان ڕایگەیاند: ”ئەو كارە تاوانێکی دڕندانەیە و دەبێت تۆمەتبارەكان ڕووبەڕووی یاسا بكرێنەوە”. بەهۆی ڕووداوەکە نزیكەی نیو ملیۆن پزیشك مانیان گرتووە.

کاریگەری و لێکەوتەکان: مانگرتنەکە بووە هۆی ئەوەی نەخۆشخانە و نۆڕینگەکان لە سەرانسەری هیندستان تەنیا نەخۆشە ترسناکەکان وەربگرن و سەرجەم بەشەكانی دیكە لەكاركەوتوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: