بەریتانیا، فەرەنسا و ئیتاڵیا: دامەزراندنی دوو دەوڵەت چارەسەرە

شەیری بکە لە:
بەریتانیا، فەرەنسا و ئیتاڵیا: دامەزراندنی دوو دەوڵەت چارەسەرە

ئاڵای هەریەک لە وڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسا و ئیتاڵیا

ئاڤا نیوز

بەریتانیا، فەرەنسا و ئیتاڵیا لە ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشدا دەڵێن، تاكە چارەسەر بۆ كێشە و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسرائیل و حەماس دامەزراندنی دوو دەوڵەتە.

وێنە گەورەكە: وڵاتانی جیهان بەردەوامن لە ئیدانەكردنی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە، داواش لە حەماس دەكەن بەخێرایی دیلەكان ئازاد بكات و هەردوولا کۆتایی بە شەڕ و پێكدادانەكان بهێنن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی:  بەریتانیا، فەرەنسا و ئیتاڵیا داوا لە ئیسرائیل و حەماس دەكەن دان بەخۆیاندا بگرن و كۆتایی بە ئاڵۆزییەكان بهێنن. لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، تەنها دامەزراندنی دوو دەوڵەت (یەکێکیان بۆ فەڵەستین و یەکێکیان بۆ ئیسرائیل) دەتوانێت كێشەكانیان چارەسەر بكات.

ئەمەش بزانە: ئیسرائیل و حەماس بە نێوەندگیری چەند وڵاتێك لە قەتەر لە كۆبوونەوەدان بۆ ئاگربەست، بەڵام ئومێدێکی زۆر نییە گفتوگۆکانی ئەمجارەش وەک ڕابردوو نەبن و ئاگربەستی لێبکەوێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: