ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ناتوانێت یەکشەممە کۆبوونە بکات

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ناتوانێت یەکشەممە کۆبوونە بکات

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، سەرچاوە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


سبەی یەکشەممە محەممەد حافز وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەستبەکار دەبێت و بڕیار بوو ڕاستەوخۆش ئەنجوومەنەکە  کۆببێتەوە، بەڵام ناتوانرێت ڕێژەی یاسایی تەواو بکرێت.

وێنە گەورەکە: بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا دەبێت 50+1ـی ئەندامان ئامادەبن. ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە 16 ئەندام پێکدێت، بەڵام شەش ئەندام (سێ عەرەب، دوو پارتی و دوو تورکمان) بەهۆی ناڕەزایەتییان لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان بایکۆتیان ڕاگەیاندووە. ئێستا 4 ئەندامی یەكێتی، سێ ئەندامی عەرەب و یەک کۆتای کریستیان ماونەتەوە کە ژمارەیان دەکاتە 8 ئەندام و ناتوانن ڕێژەی یاسایی پێکهبێنن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای دەستبەکاربوونی ڕێبوار تەها وەک پارێزگار لە پشکی یەکێتی کە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا بوو، عەبدوڵڵا میر وەیس وەک یەدەگی یەکەم شوێنی دەگرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕێکارە یاساییەکانی تەواونەبوون.

لێدوانی فەرمی: نەشئەت شاهوێز، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت: "سبەی یەکشەممە سەرۆکی ئەنجوومەن واژۆ لەسەر ناوی عەبدوڵڵا میر وەیس دەکات و کەیسەکەی ڕەوانەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکرێت بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی، لە ماوەی سێ بۆ حەوت ڕۆژیش ڕێکارەکان تەواو دەبن."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان