بەریتانیا مانگی دەستكرد بۆ هەواڵگری بەکاردەهێنێت

شەیری بکە لە:
بەریتانیا مانگی دەستكرد بۆ هەواڵگری بەکاردەهێنێت

ساتی هەڵدانی مانگە دەستکردەکە، وێنە: سکای نیوز:

ئاڤا نیوز


یەکەم مانگی دەستکردی سەربازیی بەریتانیا کە دەتوانێت وێنە و ڤیدیۆی ڕۆژانەی ڕووی زەوی بگرێت، بەسەرکەوتوویی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.

وێنە گەورەکە: مانگە دەستكردەكە ناوی تایشتە، دەتوانێت ڕۆژانە نوێترین وێنە و ڤیدیۆی تەواوی زەوی بەڕوونی بنێرێتەوە بۆ سوپای بەریتانیا. ئامانج لە هەڵدانی پشتگیریكردن و پێدانی زانیارییە بۆ ئۆپەراسیۆنە زەمینییەكان، لەگەڵ چاودێریكردنی ژینگە و نەخشەی پەرەپێدانی زانیاری و گۆڕانی كەشوهەوا.

لێدوانی فەرمی: ماریا ئیگڵ، وەزیری پیشەسازیی بەرگریی بەریتانیا ڕایگەیاند:”مانگە دەستكردەكە زانیاریی هەواڵگریی سەربازی بۆ سوپا دابین دەكات، هەروەها پشتگیری لە ئەركە فراوانە سەربازییەكانیش دەكات".

ئەمشە بزانە: ئەمە یەكەمجارە لە بەریتانیا مانگی دەستكرد بۆ كاری هەواڵگری بەكاردەهێنرێت، كاریگەرییەكی گەورەشی دەبێت لە پرسە هەواڵگرییەكاندا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: