ئیسرائیل بەچڕی باشووری لوبنان بۆردوومان دەکات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل بەچڕی باشووری لوبنان بۆردوومان دەکات

چوار دیمەن لە بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، سەرچاوە: ئێکس

ئاڤا نیوز


فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بەچڕی باشووری لوبنان بۆردوومان دەکەن و  زیانی گیانی و ماددی لێدەكەوێتەوە. هاوکات فەرماندەیەکی حیزبوڵڵا لە هێرشێکی دیکەدا دەکوژرێت.

وێنە گەورەکە: شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە چەندین مانگە سەریهەڵداوە، تاوەکو ئێستاش بەهۆی بۆردوومانەکانەوە زیاتر لە 100 هەزار کەس لە باشووری لوبنان ئاوارە بوون.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: فڕۆكە جەنگییەكان ناوچەكانی مەرجەیون، ڕامیە و كفەر حامامی-یان لە باشووری لوبنان بۆردوومان كردووە. میدیاكانی ئیسرائیل دەڵێن بارەگاکانی حیزبوڵڵایان کردووەتەوە ئامانج.

لەلایەکی دیکەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ حوسێن ئیبراهیم، فەرماندە لە هێزی یەكەی ڕەدوانی گرووپی چەكداری حیزبوڵڵا لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژرا.

ئەمەش بزانە: ئەفیغای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە ئێكس ڤیدیۆی ساتی بۆردوومانەكەی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی:” هێزەکانی سوپا بە تۆپخانە گەورەكان ناوچەکانی ئەلتیری، یاتەر، لابونە و حەنینیان لە باشووری لوبنان بۆردوومان کردووە”.

ئەمەش بزانە: تائێستا دیارنییە چەند كەس گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوون، بەڵام دەنگی ئەمبوڵانس و ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری لە شوێنەكە بیستراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: