زیاتر لە 100 هەزار کەس لە باشووری لوبنان ئاوارە بوون

شەیری بکە لە:
زیاتر لە 100 هەزار کەس لە باشووری لوبنان ئاوارە بوون

بەشێک لە ئاوارەکان - سکای نیوز

ئاڤا نیوز


گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا، بووەتە هۆی ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی باشووری لوبنان.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئۆفیسی هاوکارییە مرۆییەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیێنێت، لە ئۆکتۆبەری ڕابردووەوە زیاتر لە 110 هەزار کەس لە باشووری لوبنان ئاوارە بوون کە 35٪ـیان منداڵن.


زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، هێشتا نزیکەی 150 هەزار کەس لە ناو هێڵی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵادا ماون. 


وێنە گەورەکە: ‌هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنانی زیاتر کردووە، هەر دوولا یەکدی بۆردوومان دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: