لەگەڵ سێ یەكەمەكان خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانیش دادەمەزرێن

شەیری بکە لە:
لەگەڵ سێ یەكەمەكان خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانیش دادەمەزرێن

خاوەنپێداویستییەکی تایبەت لە عێراق- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


لیژنەی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، داوای ڕاگرتنی دامەزراندن دەکات لە کەرتی گشتی بۆ ماوەی 10 ساڵ، له‌به‌رامبه‌ردا ئەنجوومەنی ڕاژه‌ی فیدراڵی ده‌ڵێت "به‌رده‌وام ده‌بین له‌ دامه‌زراندن".


وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی ڕاژه‌ی فیدراڵی ئاشكرایكرد به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ دامەزراندنی سێ یه‌كه‌می زانكۆكان، خاوەن بڕوانامە باڵاکان و دەرچووانی بەشەكانی تەندروستی، گرەنتی مافی خاوەنپێداویستییە تایبه‌ته‌كانیش دەکرێت.


لێدوانی فەرمی: سەعد ئه‌للامی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی ڕاژه‌ی فیدڕاڵی به‌ ئاڤا نیوزی گوت: به‌پێی فه‌رمانی وه‌زاره‌تی پلاندانان، وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق پێویستییان به‌  80 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی هه‌یه‌ ، له‌نێویاندا 20 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی بۆ هه‌ڵگری بڕوا نامه‌ باڵاكان ده‌ستنیشان كراوه‌.


زانیاریی زیاتر: ئێستا زیاتر له‌ 30 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی به‌رده‌سته‌ و به‌پێی به‌رنامه‌ی كار و پێداویستی وه‌زاره‌ته‌كان به‌رده‌وام ده‌بین له‌ دامه‌زراندن. ئه‌للامی ئه‌مه‌شی گوت.


ئه‌مه‌ش بزانه‌: دامەزراندن دەرچووانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌، به‌و مه‌رجه‌ی دانیشتووی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بن.

شەیری بکە لە: