پڕۆژەی ماڵ بە ماڵ بۆ نەمام چاندن بەردەوامیی هەیە

شەیری بکە لە:
پڕۆژەی ماڵ بە ماڵ بۆ نەمام چاندن بەردەوامیی هەیە

ساتی چاندنی نەمام لەبەردەم ماڵێک لە هەولێر- وێنە: ئەندازەی پارکەکانی هەولێر

ئاڤا نیوز 


پڕۆژەی ماڵ بە ماڵ بۆ نەمام چاندن بەردەوامی هەیە، هەر ماڵێک ئەگەر بیەوێت دوو تاوەکو چوار داری پێدەدرێت.


وێنە گەورەکە: لەماوەی ڕابردوودا بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر لەپێناو پاراستن و پاککردنەوەی ژینگە، پڕۆژەیەکی بۆ نەمام چاندن و زیاتر سەوزکردنی شارەکە ڕاگەیاند، کە تیایدا دوو جۆر نەمام بەخۆڕایی دەدات بە هاونیشتمانییان بۆ ئەوەی لەبەردەم ماڵەکانیان بیچێنن.


لێدوانی فەرمی: سەروەر وەیسی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارک و باخچەکانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: نەمامەکان لەجۆری داری ئەلبیزاو دار سیسەمی هیندییە و بەخۆڕایی دەدرێت بە هاونیشتمانییان، جۆری دارەکان بۆ کەشوهەوای هەولێر زۆر گونجاون.


خاڵە ئەرێنییەکان: لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، هەشت سەد هەزار نەمام لە سنووری شارەوانییەکانی هەولێر چێنراون، بۆ ئاودانیشیان سوود لە ئاوی پیسی ماڵان وەردەگیرێت. بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارک و باخچەکانی هەولێر وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: