لە هێرشێکی ئیسرائیلدا 15 ئەندامی خێزانێک لە غەززە کوژران

شەیری بکە لە:
لە هێرشێکی ئیسرائیلدا 15 ئەندامی خێزانێک لە غەززە کوژران

دیمەنی بوردوومانێکی سووپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە. وێنە؛ ئەکسیۆس

ئاڤا نیوز

 

ئاژانسی بەرگریی مەدەنیی غەززە ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا 15 فەلەستینی کوژران کە هەموویان ئەندامی یەک خێزانن.

 

زانیاریی زیاتر: محەممەد بەسەل، گوتەبێژی ئاژانسی بەرگریی مەدەنیی ڕایگەیاند، هێرشەکە ڕۆژی شەممە، 17-8-2024، ڕوویداوە، 15 کەسی خێزانێک لە گەڕەکی زەوایدە لە ناوەڕاستی غەززە بوونەتە قوربانی. لە ناو قوربانییەکاندا نۆ منداڵ و سێ ژن هەن.

 

وێنە گەورەکە: بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە کاتێکدایە کە بە هۆی دانوستانەکانەوە ئومێدەکانی ئاگربەست زیاتر بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: