ڕووسیا: ناتۆ و وڵاتانی ڕۆژئاوا پلانی هێرشکردنە سەر کورسکیان داناوە

شەیری بکە لە:
ڕووسیا: ناتۆ و وڵاتانی ڕۆژئاوا پلانی هێرشکردنە سەر کورسکیان داناوە

تانک و زرێپۆشەکانی سووپای ئۆکراینا لە هەرێمی کورسک. وێنە؛ پۆلەتیکۆ

ئاڤا نیوز

 


ڕووسیا ڕایدەگەیێنێت ئەمریکا و وڵاتانی ناتۆ لە پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر هەرێـمی کورسک یارمەتیی ئۆکراینایان داوە؛ واشنتنیش ئەمە ڕەتدەکاتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: نیکۆڵای پاتروشێڤ، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ڕووسیا، ڕایگەیاند "ئۆپەراسیۆنی کورسک بە بەشداریی ناتۆ و دامەزراوە تایبەتییەکانی ڕۆژئاوا پلانی بۆ دانراوە. بەبێ بەشداریی و پاڵپشتیی ڕاستەوخۆی ئەوان، کیێڤ نەیدەتوانی بچێتە ناو خاکی ڕووسیا."

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 6-8-2024 ئۆکراینا هێرشێکی پێچەوانەی بۆ سەر خاکی ڕووسیا ئەنجامدا. هەزاران سەربازی ئۆکراینی توانیان بە قووڵیی 35 کیلۆمەتر بچنە ناو ڕووسیا و 1250 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە خاکی ڕووسیا کۆنترۆڵ بکەن. ئەمە بووە گەورەترین داگیرکردنی خاکی ڕووسیا لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە. 

 

لەلایەکی دیکەوە: ئەمریکا هەر جۆرە بەشدارییەکی لە ئۆپەراسیۆنەکەی کورسک ڕەتدەکاتەوە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕووبەڕووبوونەوەکان لە بەرەکانی جەنگ لە کورسک بەردەوامن و هەردوولا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێشڕەوییان کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: