زانکۆکانی عێراق لە دەرەوەی ڕیزبەندیی شەنگەهایدان

شەیری بکە لە:
زانکۆکانی عێراق لە دەرەوەی ڕیزبەندیی شەنگەهایدان

زانکۆی بەغدا - وێنە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز 


بەگوێرەی ڕیزبەندی شەنگەهای بۆ زانکۆکانی جیهان لە ساڵی 2024، زانکۆکانی عێراق لە دەرەوەی چوارچێوەی ئەو ڕیزبەندییەن و هەژمار نەکراون.


وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2003ەوە کۆمپانیای شەنگەهای بۆ ڕاوێژکاریی ڕیزبەندی، ساڵانە بەپێی چەند پێوەرێک ڕیزبەندی بۆ زانکۆکانی جیهان دەکات.


زانیاریی بەدەستهاتوو: لە ڕۆژی 15ی ئابی 2024 کۆمپانیای شەنگەهای بۆ ڕاوێژکاریی ڕیزبەندی، ڕیزبەندیی زانکۆکانی جیهانی ساڵی 2024 بڵاوکردەوە و زانکۆکانی عێراقی تێدانەبوو،  زانکۆی ئەمریکی، ئەوروپی، چینی، یابانی، کەنەدی و ئوسترالی  لە زانکۆ یەکەمەکانی جیهانن.


ئەوەی پێیوستە بیزانیت: ڕیزبەندی شەنگەهای هەڵسەنگاندنەکەی لەسەر بنەمای شەش پێوەرە، لەوانە ژمارەی خەڵاتەکانی نۆبڵ و مەدالیای فیڵدز کە بە "نۆبڵی بیرکاری" وەسف دەکرێت، ژمارەی زۆرترین توێژەرانی ئاماژەپێکراو لە پسپۆڕییەکانیاندا و ژمارەی بڵاوکراوەکانی لە گۆڤارەکانی "ساینز" و "نەیجەر"دا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: