جۆرە دەرمانێکی درێژکردنی باڵا قەدەغە دەکرێت

شەیری بکە لە:
جۆرە دەرمانێکی درێژکردنی باڵا قەدەغە دەکرێت

وێنە: بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان

ئاڤا نیوز  


بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، ئاگاداری هاونیشتمانیان دەکاتەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕێکلام بۆ دەرمانێکی درێژکردنی باڵا دەکرێت، بەڵام ئەو بەرهەمە ساختەیە.


وێنە گەورەکە: بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان KMCAی سەربە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی ڕابردوودا هۆشداری لە بەکارهێنانی دەیان جۆر دەرمان داوە کە بەشێوەی ئۆنڵاین دەفرۆشرێن.


ڕاگەیێنراوەی فەرمی: ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان ڕایگەیاند: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕێکلام بۆ پاودەری هایت گڕۆوس - height growth دەکرێت گوایە بۆ درێژکردنی باڵا بەکاردێت، بەڵام ئەم دەرمانە ساختەیە و داوا لە هاونیشتمانیان دەکرێت نەیکڕن.


زانیاریی زیاتر: بەگوێرە ڕاگەیێنراوەکە ئەو دەرمانە ڕێگەپێدراو نییە و مادەی شاراوەو مەترسیداری تێدایە، کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بەرهەمە لە ماڵپەڕە جیهانییەکانیش ڕێکلامی بۆ دەکرێت، بەڵام لەلایەن دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی بەکارهێنانی قەدەغە کراوە، چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات.

وێنەی دەرمانەکە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ