حەماس بەشداریی دانووستانەکانی غەززە ناکات

شەیری بکە لە:
حەماس بەشداریی دانووستانەکانی غەززە ناکات

دیمەنێکی غەززە- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز 


 کۆشکی سپی ڕایگەیاند دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززە، لە دەوحەی پایتەختی قەتەر دەستیپێکردووە و هیچ نوێنەرێکی حەماس تێیدا بەشدار نییە. 


وێنە گەورەکە: هەفتەی ڕابردوو سەرکردەکانی ئەمریکا و میسر و قەتەر داوایان لە ئیسرائیل و حەماس کرد، لە ڕۆژی 15-08-2024 لە دەوحە کۆببنەوە بۆ دانووستانی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان.

   
ڕاگەیێنراوی فەرمی: جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، رایگەیاند: "دانووستانەکان لە دەوحە دەستیپێکردووە و بارودۆخەکە ئومێدبەخشە". پشتڕاستیشی کردەوە کە ویڵیام بێرنس سەرۆکی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا تێیدا بەشدارە.   


زانیاریی زیاتر: پێشبینی دەکرێت گفتوگۆکان چەند ڕۆژێک بخایەنن. كێربی وای گوت.


باکگراوند: لە حەوتی ئۆکتۆبەری 2023ـەوە جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە، تا ئێستا زیاتر لە 40 هەزار فەلەستینی کوژراون کە زۆربەیان ژن و منداڵن؛ هاوکات زیاتر لە 10 هەزار کەسیش بێسەروشوێنن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: