نیویۆڕک تایمز: ئیسرائیل هەرگیز ناتوانێت حەماس لەناوببات

شەیری بکە لە:
داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکانی غەززە بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس

داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکانی غەززە بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس

ئاڤا نیوز 

 

ماڵپەڕی نیویۆرک تایمزی ئەمریكی ڕاپۆرتێكی لەبارەی پێكدادانەكانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، ئیسرائیل زیانی گەورەی بە حەماس گەیاندووە، بەڵام ناتوانێت بەتەواوەتی لەناوی ببات.

 

وێنە گەورەكە: دوای ئەوەی بزووتنەوەی حەماس لە 7ـی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو هێرشی كردە سەر ئیسرائیل، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بەڵێنی لەناوبردنی حەماسیان دا و هێرشێكی بەرفراوانیان كردە سەر كەرتی غەززە و بەهۆیەوە زیاتر لە 40 هەزار كەس كوژران و نزیكەی دوو ملیۆن کەس ئاوارەبوون.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێكدا سەبارەت بە ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسرائیل و حەماس نوسیویەتی: سوپای ئیسرائیل هەرگیز ناتوانێت بە تەواوەتی حەماس لەناوببات، بەڵام زیانێكی زۆر گەورەی بەو گرووپە گەیاندووە.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: تاوەکو ئێستا زیاتر لە 10 سەركردەی حەماس لە غەززە و دەرەوەی وڵات لەلایەن ئیسرائیلەوە كوژراون. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: