تەندروستیی جیهانی بەهۆی ئاوڵەی مەیموون باری لەناکاوی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
تەندروستیی جیهانی بەهۆی ئاوڵەی مەیموون باری لەناکاوی ڕاگەیاند

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی- وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز 


ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاوبوونەوەی خێرای نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون لە کۆنگۆ و شوێنەکانی دیکەی ئەفریقای بە باری لەناکاوی تەندروستی جیهانی ناساند، دوای ئەوەی  لە 12 وڵاتدا حاڵەتەکانی تووشبوون لە منداڵان و گەورە ساڵان پشتڕاستکراونەتەوە.


وێنە گەورەکە: ڕۆژی 13ی ئاب ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پاراستن لە ئەفریقا ( CDC) بەهۆی خێرا بڵاوبونەوەی ئاوڵەی مەیموون، باری لەناکاوی تەندروستی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی زیاتر لە 500 کەس بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانیان لەدەستدا.


لێدوانی فەرمی: تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند: "ئەمە دۆخێکە کە دەبێت ببێتە جێی نیگەرانی هەموو لایەک، ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە دەرەوەی ئەفریقا و وڵاتانی دیکە جێگەی نیگەرانییەکی زۆرە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون بەهۆی گازگرتن و چڕنووك گرتنی ئاژەڵێكی تووشبوو دەگوێزرێتەوە بۆ ئاژەڵی دیكە و لەوێشەوە بۆ مرۆڤ، یان لەڕێگەی تێكەڵبوون بەهۆی هەڵمژینی هەناسەی کەسی تووشبوو و بەكارهێنانی كەلوپەلەکانیان.


کاریگەری و لێکەوتەکان: ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون دەبێتە هۆی تا، سەرئێشە، هەستکردن بەهیلاکبوون و هەوکردنی گرێ لیمفاوییەکان، دواتر دەرکەوتنی شێوە زیپکەی بچووک لەسەر دەموچاو و بڵاوبوونەوەی بەهەموو لەشدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: