مانگانە هەزار سەربازی ئیسرائیل لە جەنگی غەززە بریندار دەبن

شەیری بکە لە:
مانگانە هەزار سەربازی ئیسرائیل لە جەنگی غەززە بریندار دەبن

گواستنەوەی سەربازە بریندارەکانی ئیسرائیل- وێنە: میدیای عەرەبی

ئاڤا نیوز 


سوپای ئیسرائیل ئاماری سەربازە بریندار و کوژراوەكان و تووشبووی کێشە دەروونییەکان  لە جەنگی غەززە ئاشکرا دەکات، مانگانە هەزار سەرباز لە جەنگەکە بریندار دەبن.


وێنە گەورەکە: 10 مانگە جەنگی ئیسرائیل و حەماس دەستیپێکردووە، تادێت مەترسیی بەرفراوانبوونی جەنگەکە بۆ وڵاتانی دەوروبەر و ئاڵۆزییەکانیان زیاتر دەبێت و جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە.


ژمارەکان وا دەڵێن: بە گوێرەی بەشی چاکسازی لە وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل: 
- 10 هەزار و 56 سەرباز برینداربوون.
-مانگانە هەزار سەرباز بریندار دەبن.
-سێ هەزار و 700 سەرباز بە ڕێژەی 37٪ کۆی بریندارەکان برینەکانیان لە دەست و پێیە.
-192 سەرباز لە سەریان بریندار کراون، 168 لە چاو، 690 لە بڕبڕەی پشت، 50 سەربازیش دەست یان پێیانیان لەدەستداوە.
-35٪ بریندارەکان ڕووبەڕووی کێشەی دەروونی بوونەتەوە.
-نزیکەی 28%ی سەرجەم بریندارەکان ڕایانگەیاندووە کە ڕووبەڕووبوونەوەی خۆگونجاندنی دەروونی برینی سەرەکییانە.
-68٪ بریندارەکان لە سەربازە یەدەگەکانن و زۆربەیان گەنجن بەشێوەیەک 51٪ی بریندارەکان تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 30 ساڵە و 31٪یش تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 40 ساڵە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: