بەریتانیا له پاشماوەی ئەلیكترۆنی زێڕ بەرهەمدەهێنێت

شەیری بکە لە:
بەریتانیا له پاشماوەی ئەلیكترۆنی زێڕ بەرهەمدەهێنێت

وێنەی پارچەیەک زێڕ- وێنە:سکای نیوز

ئاڤا نیوز 


کۆمپانیایەکی بەریتانی، کارگەیەکی نوێی لە باشووری وێڵز  دامەزراندووە، ساڵانە چوار هەزار تۆن پارچە سکەی زێڕ لە پاشماوە ئەلیکترۆنییەکان بەرهەمدەهێنێت.


وێنە گەورەکە: کۆمپانیای ڕۆیال مینت لە باشووری وێلز کارگەیەکی دامەزراندووە بۆ دووبارە بەکارهێنانی پاشماوە ئەلیکترۆنیەکان، وەک مۆبایل و تەلەڤزیۆنی کۆن بۆ دروستکردنی زێڕ.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەریتانیا بە یەکێک لە خراپترین ئەو وڵاتانە دادەنرێت، کە دووبارە پاشماوە ئەلیکترۆنییەکان بەکاردەهێنن،  بڕەکەشی 25 کیلۆگرامە بۆ هەر کەسێک.


بۆچی گرنگە: دامەزراندنی ئەم کارگەیە، دەبێتە هۆکاری کەمبوونەوەی پاشماوە ئەلیکترۆنییەکانی بەریتانیا و بوژاندنەوەی کەرتی ئابووری لە وڵاتەکەدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: