دوو جمکی تازەلەدایکبوو بەهۆی بۆردوومانێکی ئیسرائیل کوژران

شەیری بکە لە:
وێنەی هەردوو کۆرپەلەکە

وێنەی هەردوو کۆرپەلەکە

ئاڤا نیوز

 

دوو جمکی تازەلەدایکبوو، کە تەمەنیان تەنیا سێ ڕۆژ بوو، لەگەڵ دایکیان لە غەززە بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیل کوژران. 

 

چیرۆکی سەرەکی:  باوکی منداڵەکان دەچێت بۆ وەرگرتنەوەی تۆماری لەدایکبوونی هەردوو منداڵەکەی، بەڵام لەناکاو تەلەفۆنێکی بۆ دێت و هەواڵی گیانلەدەستدانی هەردوو منداڵەکەی پێدەگات. 

 

لێدوانی فەرمی: محەممەد ئەب ئەل قومسان،  باوکی دوو منداڵەکە دەڵێت، بەڕێگەوە بووە بۆ ئەوەی ناسنامەی دوو جمکەکەی وەربگرێتەوە، کە یەکێکیان کوڕ بوو، ناوی ناوەی ئەسیر، ئەوەی دیکەش کچ بوو، ناوی ناوە ئەیسەل، بەڵام لەلایەن دراوسێکانەوە تەلەفۆنی بۆ کراوە و پێیان گوتووە بەهۆی بۆردوومانەکەوە خانووەکەیان لەگەڵ زەوی تەخت بووە، دڵتەنگی خۆشی دەردەبڕێ بەوەی کاتی پێویست نەبووە بۆ ئەوەی ئاهەنگی لە دایکبوونیان بگێڕێت". 

 

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە، لە دەستپێکی شەڕەوە بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە، 115 منداڵی تازە لە دایکبوو کوژراون، هەروەها بەهۆی شەڕەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 40 هەزار کەس لە کەرتی غەززە کوژراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: