ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی چینی پێش تێسلا و BYD دەکەوێت

شەیری بکە لە:
ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی چینی پێش تێسلا و BYD دەکەوێت

ئۆتۆمبێلێکی زیکر 007 سیدان مۆدێل 2025، سەرچاوە: BBC

ئاڤا نیوز


کۆمپانیای زیکر، کە کۆمپانیایەکی چینی بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلە، ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی دورست کردووە لە بارگاویکردنەوەدا توانای لە ئۆتۆمبێلەکانی  تێسلا و BYD زیاترە.

وێنە گەورەکە: لەم دواییەدا کۆمپانیای زیکر ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی بەرهەمهێناوە، داهێنانی لە پاترییەکەیدا کردووە و توانای بارگاویکردنەوەی زۆر خێرایە، بەجۆرێک لە ماوەی 10 خولەک و نیودا دەتوانرێت 10% بۆ 80% لە وێستگەکانی بارگاویکردنەوە بارگاوی بکرێتەوە، لەکاتێکدا ئۆتۆمبێلی تێسلای ئیلۆن مەسک بۆ بارگاویکردنەوەی ئەم ڕێژەیەی پاتریەکەی پێویستی بە 15خولەکە.

زانیاری زیاتر: ئۆتۆمبێلی زیکر 007 سیدان مۆدێل 2025، لە هەفتەی داهاتووەوە بەردەست دەبێت و پاترییەکەی تەنانەت لە کەشوهەوای ساردیشدا کارایە و هیچ گرفتێکی  نییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: