ڕاوێژکارێکی سوودانی: کشانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق بۆشایی دروست ناکات

شەیری بکە لە:
سەربازێکی ئەمریکی لە عێراق - وێنە: AFP

سەربازێکی ئەمریکی لە عێراق - وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

ڕاوێژکارێکی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێی وایە، کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بۆشایی ئەمنی دروست ناکات، سوپای عێراقیش بۆ قۆناغی دوای کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق ئامادەیە.

 

لێدوانی فەرمی: حوسێن عەللاوی، ڕاوێژکاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی عێراقییە ڕایگەیاند، بەغدا پەیوەندی لەگەڵ ناتۆ و هاوپەیمانیی چوارقۆڵی هەیە، ئەوەی بەغدا دەیەوێت بیکات گەڕاندنەوەی وڵاتە بۆ قۆناغی پێش کۆنترۆڵکردنی مووسڵ لەلایەن داعشەوە.

 

زانیاریی زیاتر: وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاسپێردراوە بۆ داڕشتنی ڕێککەوتنێکی هاوکاریی ستراتیژی لەگەڵ بەریتانیا لە هەموو بوارەکاندا بە بواری بەرگریشەوە.


ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: ئەو لیژنە سەربازییەی پێکهاتووە، هەڵسەنگاندن بۆ سێ خاڵ دەکات، ئەوانیش بریتین لە:

• هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش
• ئامادەیی سوپای عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان لەڕووی دابینکردنی چەک و تەقەمەنییەوە
• دانانی خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ