گەورەترین كەشتی جیهان لە گەشتە

شەیری بکە لە:
گەورەترین كەشتی جیهان لە گەشتە

کەشتی ئۆدیسێی ئۆف زە سیز، وێنە: گوگڵ

ئاڤا نیوز

ئۆدیسێی ئۆف زە سیز گەورەترین كەشتی جیهانە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستی بە گەشتێک کردووە و تائێستا لە دەریایە.

چیرۆکی سەرەکی: گەشتی كەشتییەكە لە شاری فورت لادردێڵ لە فلۆریدا دەستیپێكرد و بە ناوچە دەریاییەكانی ئەمریكادا دەڕوات، لە هەر وێستگەیەك بووەستێت ژمارەیەكی زۆر گەشتیار هەڵدەگرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم كەشتییە بە گەورەترین كەشتی جیهان دەستنیشان كراوە. سێ ساڵی پێچووە تا تەواو بووە. بەرزییەكەی 326 مەترە و 18 نهۆمە، نزیكەی حەوت هەزار كەس هەڵدەگرێت و دوو هەزار 300 كارمەندی هەیە.

ئەمانەش بزانە: بلیتی گەشتكردن لەسەر ئەم كەشتییە، لە 200 دۆلارەوە دەستپێدەکات بۆ 760دۆلار و نرخەکەی بەپێی ناوچەکان دەگۆڕێت. لە ھەشت بەش پێکدێت، 20 هەزار ڕووەک و گوڵ و درێژترین خلیسکێنەی ئاوی تێدایە، لەگەڵ سینەما و چەندین یاری تایبەت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان