لۆس ئەنجێلۆس خۆی بۆ ئۆڵۆمپیادی 2028 ئامادە دەکات

شەیری بکە لە:
لۆس ئەنجێلۆس خۆی بۆ ئۆڵۆمپیادی 2028 ئامادە دەکات

ئاڵای ئۆڵۆمپیاد و ئاڵای ئەمریکا، وێنە: ئەکسیۆس

ئاڤا نیوز


لە ئێستاوە ئەمریکا خۆی بۆ ئۆڵۆمپیادی چوار ساڵی داهاتوو ئامادە دەکات، کە بڕیارە ساڵی 2028 بۆ سێیەمجار میوانداری ئەم چالاکییە جیهانییە بکات .

وێنە گەورەکە: دوای کۆتاییهاتنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی 2024ی پاریس و ڕادەستکردنی ئاڵای ئۆڵۆمپیاد بە لۆس ئەنجێلۆس، ئەو شارە ڕاستەوخۆ دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ ئۆڵمپیاد کە بڕیارە لە  هاوینی 2028دا بکرێت.

لێدوانی فەرمی: کەیسی واسێرمەن، بەڕێوەبەری ئاژانسی وەرزشی لۆس ئەنجێلۆس دەڵێت: خۆشحاڵین کە میوانداریی گەورەترین ڕووداوی وەرزشیی جیهان دەکەین. ئەم شارە هەموو هەلومەرجێکی پێویستی لەڕووی کولتووری و وەرزشییەوە دابین دەکات. گەورەیی شارەکە یارمەتیدەرێکی باشە و سوودێکی زۆری بۆ ئەنجامدانی یارییەکان دەبێت.  

باکگراوند: ئەمە دەبێتە سێیەمجار ئۆڵۆمپیاد لە لۆس ئەنجێلۆس سازبکرێت، پێشتریش لە ساڵانی 1932 و 1984 میوانداریی ئۆڵۆمپیادی کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: