بە ڕێگایەک ددانەکانت لە کلۆربوون بپارێزە

شەیری بکە لە:
بە ڕێگایەک ددانەکانت لە کلۆربوون بپارێزە

نابێت دوای شۆردنی ددانەکان ئاو لە دەم وەربکرێت

ئاڤا نیوز


د.سیبل, خانمە پزیشکێکی ئەمریکییە و پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دەم و ددانە، ئامۆژگاری خەڵک دەکات دوای شۆردنی ددانەکانیان بە فڵچە و هەویری ددان، بەهیچ شێوەیەک ئاو لە دەمیان وەرنەکەن، چونکە دەبێت هەویری ددانەکە لەسەر ددانەکانیان بمێنێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: د.سیبل لە تیکتۆک ڤیدیۆییەکی بڵاوکردووەتەوە و باس لە گرنگی شۆردنی ددان دەکات و ڕایدەگەیەنێت:  شۆردنی ددانەکان بە فڵچە و هەویری تایبەت بە ددان، هۆکاری سەرەکییە بۆ پارێزگاریکردنی ددانەکان لە کلۆربوون و داخورانییان لە داهاتوودا، بەو مەرجەی دوای شۆردنی ددانەکان ئاو لە دەم وەرنەکرێت و ڕێگە بە هەویری ددانەکە بدرێت لەسەر ددانەکان بمێنێتەوە، چونکە فلۆرایدی تێدایە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: فلۆراید کانزایەکی سروشتییە، کە یارمەتی بەهێزکردنی چینە ڕەق و پارێزەرەکەی دەرەوەی ددانەکان دەدات، کە پێیدەگوترێت مینای ددان، هاوکات پارێزگاری لە کلۆربونی ددانەکان دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ