تەندروستیی سلێمانی: هیچ تووشبوویەکی ئایدز تۆمار نەکراوە

شەیری بکە لە:
تەندروستیی سلێمانی: هیچ تووشبوویەکی ئایدز تۆمار نەکراوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی- وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی ئایدز لە سلێمانی، تەندروستی سلێمانی هەواڵەکە ڕەت دەكاتەوە و دەڵێت " هەموو ئەو پشکنینانەی کراون خاوێن بوون".


لێدوانی فەرمی: سامان شێخ لەتیف، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت:" دەنگۆی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی ئایدز لە سلێمانی دوورە لە ڕاستییەوە، ئەو پشکنینانەی لەم  ڕۆژانەدا کراون، هەموویان خاوێن بوون، هاوڵاتیانمان دڵنیا دەکەمەوە هیچ ڤایرۆسێکی لەو جۆرە نییە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە پشکنین بۆ شەش گەنج کراوە و تەمەنیان لەنێوان 20-25 ساڵان بووە و دەرکەوتووە تووشی ئایدز بوون. 


ئەمەش بزانە: بە گوێرەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ساڵی ڕابردوو نزیکەی 630 هەزار کەس بەهۆی ئایدزەوە لەجیهان گیانیان لە دەستداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: