هۆتێلێک لە نزیک باخی شار لە هەولێر ئاگری گرت

شەیری بکە لە:
هۆتێلێک لە نزیک باخی شار لە هەولێر ئاگری گرت

تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەولێر لە شوێنی ڕووداوەکە

ئاڤا نیوز  


گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، کۆگای هۆتێلێکی نزیک باخی شار ئاگری گرتووە و زەرەری ماددی لێکەوتووەتەوە.


چیرۆکی سەرەکی: لە کاتژمێر 7:50 سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 13-8-2024، ئاگر لە کۆگایەکی نێرگەلە کەوتەوە لە هەولێر، نیوکاتژمێر دواتر ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا.


لێدوانی فەرمی: مقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە زەرەری گیانی نەبووە، بەڵام زەرەری ماددی هەبووە هێشتا زەرەرە ماددیەکان نەخەمڵێنراون".


هۆکارە زانراوەکان: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هۆکاری ئاگرەکە دەگەرێتەوە بۆ کەلوپەل و پێداویستیەکانی نێرگەلە و نێرگەلە کێشان، بەڵام جارێ لە لێکۆڵینەوەدان و هێشتا هۆکارەکەی پشتڕاستنەکراوەتەوە. مقەدەم شاخەوان وادەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: