هیومان ڕایتس وۆچ داوای هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە عێراق دەکات

شەیری بکە لە:
هیومان ڕایتس وۆچ داوای هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە عێراق دەکات

تیمێكی یونیتاد لە ساڵی 2023 گۆڕێكی بە كۆمەڵ لەنزیك شنگال هەڵدەدەنەوە- وێنە: یونیتاد

ئاڤا نیوز  


ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ، داوا لە حکومەتی عێراق دەکات لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ کەسوکاری قوربانییەکان، دەست بە هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی سەردەمی بەعس و ڕێکخراوی داعش بكات.


وێنە گەورەکە: عێراق بەیەکێک لەو وڵاتانە دادەنرێت کە زۆرترین گۆڕی بە کۆمەڵی لە ئاستی جیهان تێدایە، ژمارەکەیان بە زیاتر لە 288 گۆڕی بە کۆمەڵ مەزەندە دەکرێت و ژمارەیەکی کەمیان هەڵدراونەتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق دەڵێت، لەناو ئەو گۆڕە بە کۆمەڵانەدا 250 هەزار تا ملیۆنێک مرۆڤ کۆمەڵکوژکراون.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ لەدواین ڕاپۆرتیدا بڵاویكردەوە: "لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەرکی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان  (یونیتاد) مەترسی ئەوەمان هەیە عێراق ئەو بۆشاییە پڕنەکاتەوە کە یونیتاد جێیدەهێڵێت، لە کۆکردنەوەی دۆسیەی بەڵگەنامەکانی تایبەت بە تاوانەکانی داعش و بەعس".


زانیاریی زیاتر: "بۆ دادپەروەری و ساڕێژبوونی برینی کەسوکاری قوربانییەکان، پێویستە حکومەتی عێراق هەوڵەکانی چڕبکاتەوە بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان، دیاریکردنی ناسنامەی قوربانییەکان، گەڕانەوەی ڕووفاتەکان بۆ شوێنی خۆیان و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاریان".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ