حەماس هەڕەشەی بەشدارینەكردن لە گفتوگۆكانی 15ی ئاب دەكات

شەیری بکە لە:
حەماس هەڕەشەی بەشدارینەكردن لە گفتوگۆكانی 15ی ئاب دەكات

لۆگۆی بزووتنەوەی حەماس

ئاڤا نیوز


بڕیارە ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس ڕۆژی پێنجشەممە بەشداری کۆبوونەوەیەکی گرنگ بۆ ئاگربەست بکەن، حەماس هەڕەشەی بەشداری نەکردن دەکات ئەگەر ئیسرائیل جددی نەبێت.


وێنە گەورەکە: زیاتر لە شەش مانگە چەندین کۆبوونەوەی نێوان مۆساد و سی ئای ئەی و بزووتنەوەی حەماس، بە نێوەندگیری قەتەر و چەندین وڵاتی دیکە بۆ ئاگربەست لە غەززە بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێک.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: ئەگەر ئیسرائیل جددی نەبێت لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکان و نییەتی چارەسەری نەبێت بەشداری لە کۆبوونەوەکانی 15ی ئاب ناکەن.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە، 15ی ئابی 2024 ئیسرائیل و حەماس، لەسەر ئاستی باڵا لەسەر ئاگربەست و گۆڕینەوەی دیلەکان گفتوگۆ بکەن و ئەگەرەکان بە ئاڕاستەی ڕێککەوتنن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: