خواردنی دەرەوە هۆكاری دوو نەخۆشی مەترسیدارە

شەیری بکە لە:
خواردنی دەرەوە هۆكاری دوو نەخۆشی مەترسیدارە

چەند خواردنێکی خێرای دەرەوە

ئاڤا نیوز  


لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەتووە، لە 75%ی ئەو ژەمە خواردنانەی لە دەرەوە دەیانخۆین دەبنە هۆی تێکچوونی تەندروستی و شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ.


وێنە گەورەکە: خواردنە بەناوبانگەکانی وەک پیتزا، بەرگر، خواردنی مریشک، بڕێکی زۆر مەترسیدار لە چەوری، خوێ، شەکر و کالۆرییان تێدایە کە زیان بە تەندروستی دەگەیێنن و دەبێنە هۆی شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ.


بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ڕۆژنامەی گاردیانی لەندەن، لە توێژینەوەیەکی ئەم دواییە کە لە بەریتانیا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە زیاتر لە 75%ی ئەو ژەمە خواردن و خواردنانەی زنجیرە ڕێستۆرانتە بەناوبانگەکان و چێشتخانە خێراکان دەیفرۆشن، ناتەندروستن و چەندین نەخۆشی و مەترسی تەندروستییان لێدەکەوێتەوە.


چی ڕوویدا: ئەو توێژەرانەی سەرپەرشتی توێژینەوەکەیان کردووە ڕوونیان کردووەتەوە،  پشکنینیان بۆ 190 خواردن کردووە کە لە نێوان 46% بۆ 78%یان ناتەندروستن، بەو پێیەی توێژەران پشتڕاستیان کردووەتەوە خراپی خۆراک هۆکاری سەرەکی شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشییە کوشندەکانی دیکەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: