تورکیا مەرج بۆ کشانەوەی ‌هێزەکانی لە سووریا دادەنێت

شەیری بکە لە:
تورکیا مەرج بۆ کشانەوەی ‌هێزەکانی لە سووریا دادەنێت

هێزێکی تورکیا لە خاکی سووریا، سەرچاوە: دەیلی تودەی

ئاڤا نیوز


تورکیا ڕازی بووە بە چەند مەرجێک هێزەکانی خۆی لە سووریا بکشێنێتەوە، داواش دەکات لە سەر ئاستی وەزاری کۆبوونەوە بۆ ئەم بابەتە بکرێت.

وێنە گەورەکە: تورکیا و سووریا بە نێودەندگیریی ڕووسیا، لە هەوڵی ئەوەدان پەیوەندییەکانی نێوانیان دەستپێبکەنەوە کە بەهۆی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە تێکچوون؛ بەڵام بوونی هێزی سەربازیی تورکیا لە سووریا یەکێکە لە بەربەستەکان. 

لێدوانی فەرمی: یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایدەگەیێنێت ''تەنیا ئەوکاتە خاکی سووریا جێدەهێڵین کە دەستووری نوێ پەسەند بکرێت، هەڵبژاردن بکرێت و ئاسایشی سنوورەکان بپارێزرێت''. 
 
زانیاریی زیاتر: پلانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لەکاتێکدایە تورکیا دەیەوێت ڕۆڵێکی سەرەکی لە دووبارە بنیاتنانەوەی سووریا بگێڕێت.

شەیری بکە لە: