بە ئۆنڵاین خزمەتگوزاریی دەرمانی تایبەت بە ئایدز پێشکەش دەکرێت

شەیری بکە لە:
بە ئۆنڵاین خزمەتگوزاریی دەرمانی تایبەت بە ئایدز پێشکەش دەکرێت

لە وڵاتی بەریتانیاش گرفتی تابۆی کولتووری هەیە و پرۆژەکە بۆ ئەوەیە هیچ کەسێک لە دەستڕاگەیشتن بە دەرمان بێبەش نەبێت، سەرچاوە: BBC

ئاڤا نیوز


لە ناوچەیەکی بەریتانیا خزمەتگوزارییەکی دەرمانی تایبەت بە پێشگیریی لە نەخۆشیی ئایدز بەشێوەی ئۆنڵاین پێشکەش دەکرێت. 

وێنە گەورەکە: لە ناوچەی سەسسێکسی ڕۆژهەڵات لە بەریتانیا، پڕۆژەیەکی نوێ ڕاگەیێنراوە بۆ ئەو کەسانەی لەبەردەم مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی ئایدزدان، بە شێوەی ئۆنڵاین لە بری شێوازی ڕووبەڕوو، ڕاوێژی پزیشکی وەردەگرن، ئەمەش ڕۆڵێکی گرنگی لە پێشگیریی لە تووشبوون بەو نەخۆشییە دەبێت. 

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ئاژانسی تەندروستیی گشتیی سەسسێکسی ڕۆژهەڵات، زیاتر لە 11 هەزار کەس لەم خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییە سوودمەند دەبن. ئەوانەی بە ڕێگەی ئۆنڵاین بەشداریی لە پشکنینە پزیشکییە ئۆنڵایەنەکاندا دەکەن، دەتوانن لە ماوەی دوو هەفتەدا دەرمانی پێویستیان بەدەست بگات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سێکس و ماددەی هۆشبەر دوو هۆکاری سەرەکیی تووشبوون و گوێزانەوەی نەخۆشیی ئایدزن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: