نانخواردن بەدیار شاشەوە منداڵان قەڵەو دەکات

شەیری بکە لە:
نانخواردن بەدیار شاشەوە منداڵان قەڵەو دەکات

منداڵێک بەدیار شاشەوە سەرقاڵی نانخواردنە، سەرچاوە: skynewsarabia

ئاڤا نیوز

بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی مینهۆی پرتوگالی، سەرقاڵبوونی منداڵان بە سەیرکردنی مۆبایلی زیرەک یان تەلەڤزیۆن لەکاتی نانخواردندا، ئەگەری زیادبوونی کێشییان زیاتر دەکات، چونکە شاشەکان سەرقاڵیان دەکەن و هەست بە تێربوون ناکەن.

وێنە گەورەکە: توێژەران ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو منداڵانەی ڕێگەیان پێدراوە ئامێرە زیرەکەکان بەکاربهێنن، یان سەیری تەلەڤزیۆن بکەن لەکاتی نانخواردندا، ئەگەری زیادبوونی کێشیان بە ڕێژەی 15% زیاترە بەراورد بەو منداڵانەی ڕێگەیان پێنەدراوە ئەو کارە بکەن.

زانیاریی زیاتر: تیمێکی زانکۆی مینهۆی پرتوگالی لێکۆڵینەوەیان لە خوی خواردنی 735 منداڵی تەمەن 6 بۆ 10 ساڵی کردووە، پرسیاریان لە هەر منداڵێک کردووە دەربارەی ئەو خواردنانەی لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا خواردوویانە، هاوکات پرسیاریان لە دایک و باوکان کردووە سەبارەت بە شێوازی نانخواردنی منداڵەکانیان.

مەترسییە پێشبینیکراوەکان: تام فرای، یەکێک لە دامەزرێنەرانی دامەزراوەی گەشەپێدانی منداڵان دەڵێت: "منداڵانی قەڵەو تووشی نەخۆشییەکانی وەک شەکرە دەبن، کە پێشتر تەنیا  گەورەساڵان تووشی دەبوون. ئەوە ڕوونە کە ڕێگەدان بە منداڵان لەبەردەم شاشەدا بەبێ ئاگا نان بخۆن، زیانی بۆ تەندروستییان هەیە و جێگەی داخە کە ئەمە بووەتە شێوازێکی ژیان بۆ زۆرێک لە خێزانەکان".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان