بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

شەیری بکە لە:
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

ژمارەیەک چەکداری حیزبوڵڵا کە بەشێکە لە گرووپی مقاوەمە

ئاڤا نیوز

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات ئەگەر هێرش بکاتە سەر عێراق یان ئاسمانی عێراق بۆ لێدان لە ئێران بەکاربهێنێت و دەڵێت: "وەڵاممان دەبێت".

وێنە گەورەکە: بەهۆی پەرەسەندنی خێرای گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەژێر مەترسیی دروستبوونی شەڕێکی فراواندایە و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانیش لە عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەن بەردەوام هەڕەشە دەکەن. 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دەڵێت: "لەگەڵ بەردەوامی هێزە لووتبەرزەکان لە هێرشە دڕندانە و دەستدرێژییەکانیان بۆ سەر گەلان و پیاوانی بەرخودان، بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی ئاسایشی قەوارەی زایۆنی لەسەر حسابی ئاسایشی ناوچەکە، بێ گوێدانە سەروەری عێراق و ئەو وڵاتانەی کە سیاسەتە تاوانکارییەکانیان ڕەتدەکەنەوە".

زانیاریی زیاتر: بەرەی مقاوەمە جەختدەکاتەوە "پابەند نییە بە هیچ کۆتوبەندێک، ئەگەر هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا جارێکی دیکە دەستیان هەبێت لە بە ئامانجکردنی ڕۆڵەکانمان لە عێراق، یان ئاسمانەکەی بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران بەکاربهێنن، ئەوا هیچ بەربەستێک لە وەڵامدانەوە نامان وەستێت."

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: