عێراق مانگی داهاتوو کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیێتی نێودەوڵەتی ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:
عێراق مانگی داهاتوو کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیێتی نێودەوڵەتی ڕادەگەیێنێت

ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

بڕیارە مانگی داهاتوو وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی واشنتن بکات و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیێتی نێودەوڵەتی و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕابگەیێنێت.

 

وێنە گەورەکە: لیژنەیەکی باڵای هاوبەشی سەربازیی لە نێوان عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ پێداچوونەوە بە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانان پێکهێنراوە و تاوەکو ئێستا چەند کۆبوونەوەیەکیان کردووە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی تەسنیمی فەرمیی ئێران ڕاگەیاند "فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە مانگی داهاتوودا سەردانی واشنتن دەکات و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی ڕاگەیێنراوی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیێتیی نێودەوڵەتی لە عێراق ڕادەگەیێنێت".

 

زانیاریی زیاتر: بڕیار وایە لە مانگی ئەیلوولی 2025 کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سەرتاسەری عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات، دوای ساڵێکیش واتە لە ئەیلوولی 2026 لە هەرێمی کوردستانیش بکشێنەوە. ئاژانسەکە وادەڵێت.

 

لەلایەکی دیکە: پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا بابەكر زێباری، سوپاسالاری پێشووی عێراق بۆ ئاڤا نیوز بە دووری زانیبوو هاوپەیمانان و ئەمریكا لە عێراق و هەرێمی كوردستان بكشێننەوە.

شەیری بکە لە: