پارتی سیادە سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە پارتەکەی دوورخستەوە

شەیری بکە لە:
پارتی سیادە سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە پارتەکەی دوورخستەوە

ئاڤا نیوز

 

کاردانەوەکان لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەغدا و هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنەکە بەردەوامن و پارتی سیادە کۆبوونەوەکە بە "نایاسایی" دەزانێت.

 

وێنە گەورەکە: دوای هەشت مانگ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، شەوی ڕابردوو لە بەغدا ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئامادەبوونی نۆ ئەندام لە کۆی 16 ئەندام کۆبووەوە، تێیدا پارێزگار و سەرۆکی  ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژێردران، دوو نوێنەرەکەی بەرەی تورکمانی، دوو نوێنەرەکەی پارتی و سێ ئەندامی پێکهاتەی عەرەبیش بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد.

 

لێدوانی فەرمی: خالید مەفرەجی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی سیادە ڕایگەیاند: بە هەموو شێوەیەک ئەو کۆبوونەوەیە ڕەتدەکەینەوە، دەیان سەرپێچی تێدایە، حەوت ئەندامی ئەنجوومەنەکە ئاگادار نەکراونەتەوە، بۆیە کۆبوونەوەکە کۆبوونەوەیەکی نایاساییەو دانی پێدا نانێین.

 

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی مەفرەجی "لە دادگا تانەمان لە ئەنجامی ئەو کۆبوونەوەیە داوە و بەڵگەی تەواومان پێشکەشکردووە، کە دەسەلێمێنن دانیشتنەکە نایاساییە، هاوکات داوا دەرکردنی فەرمانێکی وەلائی دەکەین بۆ ڕاگرتنی ڕێکارەکانی ئەو دانیشتنە".

 

لەلایەکی دیکە: مەفرەجی ئەوەشی ڕاگەیاند: محەممەد ئیبراهیم حافز، سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە پارتی سیادە دوور خرایەوە، ئەو بڕیارەش شەوی ڕابردوو لەلایەن سەرکردایەتی پارتی سیادەوە دەکراوە.

شەیری بکە لە: