دادگەی فیدراڵی سکاڵا لەبارەی داخستنی کەمپی ئاوارەکان بە پووچەڵ دادەنێت

شەیری بکە لە:
دادگەی فیدراڵی سکاڵا لەبارەی داخستنی کەمپی ئاوارەکان بە پووچەڵ دادەنێت

باڵەخانەی دادگەی فیدراڵی عێراق

ئاڤا نیوز

دادگەی فیدراڵی کۆتایی بە سکاڵای وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەبارەی داخستنی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان هێنا و بە پووچەڵ لەقەڵەمی دا.

چیرۆکی سەرەکی: ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق سکاڵایەکی لە دادگەی فیدراڵی تۆمارکردبوو، داوای کردبوو لەوادەی خۆیدا کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان دابخرێن کە 30 مانگی ڕابردوو بوو.

بڕیاری فەرمی: دادگەی فیدراڵی عێراق لە دانیشتەکەدا سکاڵاکەی بە پووچەڵ داناوە، بەمەش کۆتایی بە سکاڵاکە دێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی نەگەڕانەوەی ئاوارەکان کەمپەکانی هەرێمی کوردستان دانەخران، حکومەتی عێراقیش ناچاربوو بڕیارەکە هەڵپسێرێت و لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ بکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەر و دۆزینەوەی میکانزمێک لەوبارەیەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: