پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران

شەیری بکە لە:
پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران

محەممەد حافز و ڕێبوار تەها

ئاڤا نیوز

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە بەشداریی نۆ ئەندام لە بەغدا  کۆبووەوە و تێیدا  ڕێبوار تەها وەک پارێزگار و محەممەد حافز وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژێردران.

وێنە گەورەکە: دوای حەوت ساڵ پۆستی پارێزگاری کەرکووک گەڕایەوە لای کورد کە لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر بەوەکالەت لەلایەن ڕاکان جبووری لە هاوپەیمانی عەرەبی بەڕێوەدەبرا.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمشەو لە هۆتێل ڕەشیدی بەغدا بە بەشداریی نۆ ئەندام (پێنج یەکێتی، سێ عەرەب و یەک کۆتای مەسیحی) ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبووەوە و پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژێردران. لە کۆبوونەوەکەدا حەوت ئەندام (سێ عەرەب، دوو تورکمان و دوو پارتی) ئامادەنەبوون و ڕێککەوتنەکە بەبێ ئەوان کراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆکان مەحموود، نێردراوی ئاڤا لە بەغدا گوتی، "ڕێبوار تەها، بەبژێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک پارێزگار، محەممەد حافز لە هاوپەیمانی عەرەبی وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و ئیبراهیم تەمیم وەک جێگری پارێزگار هەڵبژێردراون".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: