ڕاکان جبووری: داوای کۆبوونەوە نەکراوە

شەیری بکە لە:
ڕاکان جبووری: داوای کۆبوونەوە نەکراوە

ڕاکان جبووری، سەرۆکی بەتەمەنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک

ئاڤا نیوز 

سەرۆکی بەتەمەنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند، ئەو داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای لە کەرکووک و هیچ شوێنی دیکە نەکردووە.

وێنە گەورەكە: بڕیاربوو ڕۆژی 1ـی ئەم مانگە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆببێتەوە و پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنەکە یەکلابکرێتەوە، بەڵام لەسەر داوای محەممە شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دواخرا و بەیانیش دوایین وادەی یاساییە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا.

ڕاگەیەنراوی فەرمی: ڕاکان جبووری، سەرۆکی بەتەمەنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت: دوای بڵاوبوونەوەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا، بەگوێرەی دەسەڵاتەکانم وەک سەرۆکی بەتەمەنی ئەنجوومەن، داوای هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنم لە کەرکووک یان هەر شوێنێکی دیکە نەکردووە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرکردەکانی سوننە ئەندامانی پێکهاتەی عەرەبییان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئاگادارکردووەتەوە کە بەبێ کۆدەنگی عەرەب، نابێت بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی پارێزگا بکەن، بەپێچەوانەوە خۆیان لەبەرامبەر ناڕەزایی شەقامی عەرەبی و پاراستنی گیانیان بەرپرسیار دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: