مانگی سووری غەززە لەبارەی بۆردوومانەکەی ئیسرائیل قسە بۆ ئاڤا دەکات

شەیری بکە لە:
مانگی سووری غەززە لەبارەی بۆردوومانەکەی ئیسرائیل قسە بۆ ئاڤا دەکات

دەیان ژن و منداڵ چەند ساتێک دوای بۆردوومانەکە شوێننەکە جێدەهێڵن، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

بەهۆی بۆردوومانەکەی بەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپێکی ئاوارەکانی غەززە، زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستدا و زۆربەیان ژن و منداڵن.

چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتی بانگی بەیانی، غەززە لانی کەم 100 قوربانی دیکەی دا، ئەمەش بەهۆی بۆردوومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەکی شوێنی مانەوەی ئاوارەکان، کە کاردانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.

لێدوانی فەرمی: ڕائد نەمس، بەرپرسی ڕاگەیاندنی مانگی سووری غەززە بە ئاڤا نیوزی گوت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستداوە و 100 کەسی دیکە بریندارن.

باکگراوند: لەماوەی 11مانگی شەڕ لە کەرتی غەززە، ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ 39 هەزار و 750 کەس بەرزبووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: