کوتانی منداڵان 500 ملیۆن مرۆڤی لە مردن ڕزگار کردووە

شەیری بکە لە:
کوتانی منداڵان 500 ملیۆن مرۆڤی لە مردن ڕزگار کردووە

کوتانی منداڵ- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز 


ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پاراستن لە نەخۆشییەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند: لە 10 ساڵی ڕابردوو، کوتانی منداڵان ڕێگری لە مردنی  500  ملیۆن مرۆڤ کردووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی:  بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێی CDC ـ ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پاراستن لە نەخۆشییەکان كە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە،  کوتانی منداڵی ڕێگە لە ملیۆنان نەخۆشیی مەترسیدار و مردن لە جیهان گرتووە. 


بۆچی گرنگە: دەرزیی کووتان، پێکهاته‌یه‌کی بایۆلۆژی تێدایە که‌ سیستەمی ‌به‌رگریی له‌ش دژی نه‌خۆشییه‌کی دیاریکراو به‌هێز ده‌کات. زۆربه‌ی جار میکرۆبێکی بێهێزکراو یا کوژراو دروست ده‌کرێت بۆ ئەوەی هانی سیستەمی به‌رگریی له‌ش بدات بەرامبەر بە تووشبوویەکی ئەو میکرۆبە و بەم شێوەیەش جه‌سته‌ بەسەر ڤایرۆس و نەخۆشییەکەدا زاڵ دەبێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: کوتان‌، منداڵ له‌ 13  جۆر نەخۆشیی گواستراوەی جیاواز ده‌پارێزێت، مەترسیدارترینەکانیشیان هەوکردنی جگەر، ئیفلیجی منداڵان، سووڕێژە، دەفەتریا (وەناقە) و دەرەدەکۆپانن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: