%80ـی بودجەی عێراق بۆ شەش وەزارەت دەڕوات

شەیری بکە لە:
%80ـی بودجەی عێراق بۆ شەش وەزارەت دەڕوات

دیناری عێراقی- محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز



بە گوێرەی توێژینەوەیەک، 80%ــی بودجه‌ی عێراق تەنیا بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و مووچه‌ی شه‌ش وه‌زاره‌تی حكومه‌ت تەرخان دەکرێت.

 

ژماره‌كان واده‌ڵین: توێژینەوەکە لە لایەن دامەزراوەی "عێراقی ئایندە" ئەنجام دراوە و ئاماژە بەوە دەدات، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ساڵانە 14 ترلیۆن دینار، پەروەردە 10 ترلیۆن دینار، بەرگری هەشت ترلیۆن، تەندروستی پێنج ترلیۆن و 600 ملیار دینار، خوێندنی باڵا دوو ترلیۆن و 600 ملیار دینار و سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانیش شەش ترلیۆن دینار وه‌رده‌گرن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە لە کاتێکدا وەزارەتەکانی دیکەی عێراق بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیشەوە تەنیا ٪20ـی بوودجەیان بۆ تەرخان کراوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: