پاسێک لە ئەنقەرە دەبێت بە دوو کەرتەوە و نۆ کەس گیان لەدەست دەدەن

شەیری بکە لە:
پاسێک لە ئەنقەرە دەبێت بە دوو کەرتەوە و نۆ کەس گیان لەدەست دەدەن

وێنەی پاسەکە- TRT

ئاڤا نیوز 


لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، پاسێکی نەفەرهەرڵگر دەبێتە دوو کەرت و نۆ سەرنشین گیانیان لەدەست دا و 30 سەرنشینی دیکەش برینداربوون.


چیرۆکی سەرەکی: پاسەکە لەسەر ڕێگەی ئەنقەرە-ئێسکیشەهیری قەزای سینجان، خۆی کێشاوە بە ستوونی کۆنکرێتی پردێک و لە ئەنجامدا لە ناوەڕاستەوە بووەتە دوو کەرت، بەمەش گیانلەدەستدان و برینداربوونی سەرنشینەکانی لێکەوتەوە.


لێدوانی فەرمی: وەزارەتی تەندرووستیی تورکیا ڕایگەیاند: نۆ سەرنشین گیانیان لەدەست داوە، 30 کەسیش بریندار بوون کە هەشتیان تەندروستییان ناجێگیرە.


لە لایەكی دیكەوە: یەڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە و کەسانی کەمتەرخەم سزا دەدرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: