ئەو یەکە سەربازییە ئیسرائیلییەی هاووڵاتییەکی ئەمریکی کوشت سزا نادرێت

شەیری بکە لە:
ئەو یەکە سەربازییە ئیسرائیلییەی هاووڵاتییەکی ئەمریکی کوشت سزا نادرێت

ژمارەیەک سەربازیی ئیسرائیلی لە کاتی ڕووبەرووبوونەوە لەگەڵ فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە. وێنە؛ میدیا عەربییەکان

ئاڤا نیوز

 


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بڕیاری دا سزا بەسەر ئەو یەکە سەربازییە ئیسرائیلییە نەسەپێنێت کە تۆمەتبارە بە کوشتنی هاووڵاتییەکی فەلەستینی - ئەمریکی.

 

وێنە گەورەکە: ئەو هاووڵاتییەی بە گولـلەی  یەکەیەکی سەربازیی ئیسرائیل کوژراوە، هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمریکی - فەلەستینییە، ئەمریکاش دەڵێت، ئیسرائیل ڕێوشوێنی پێوستی لەوبارەیەوە گرتووەتەبەر، بۆیە دەستوەردان ناکەن و  هیچ جۆرە سزایەک بەسەر ئیسرائیلدا ناسەپێنن. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای پێداچوونەوەی قووڵ بە زانیارییەکان، گەیشتووینە ئەو ئەنجامەی کە هەنگاوی پێویست لەلایەن تەلئەڤیڤەوە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو پێشێلکارییانەی ئەو یەکە سەربازییە ئەنجامیداون، گیراوەتەبەر.

 

زانیاریی زیاتر: یەکە سەربازییە ئیسرائیلییەکە دەتوانێت بەردەوام بێت لە سود وەرگرتن لە پشتیوانی ئەمنی لەلایەن ئەمریکاوە.

 

باکگرواند: عومەر ئەسەدی تەمەن 78 ساڵ، ماوەیەکی درێژی ژیانی لە شاری میلواکیی ئەمریکا بەسەر بردووە، لە مانگی یەکی ساڵی 2022 لە کەرتی ڕۆژئاوا  لەلایەن سووپای ئیسرائیلەوە کوژرا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ