پۆلیسی ڕاپەڕین: ئەوەی ڕوویداوە هێرشی چەکداری نەبووە

شەیری بکە لە:
پۆلیسی ڕاپەڕین: ئەوەی ڕوویداوە هێرشی چەکداری نەبووە

چەند ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین

ئاڤا نیوز  


لەچەند پەیج و ماڵپەڕێکی عەرەبی، دەنگۆی هێرشێکی چەکداری لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بڵاوکراوەتەوە، بەڵام پۆلیسی ئەو ناوچەیە ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە.


لێدوانی فەرمی: ڕائید ڕابەر حەسەن، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەوەی ئەمڕۆ هەینی ڕوویداوە هێرشی چەکداری نەبووە، بەڵکو کەسێکە لە شاردەێی بۆسکین گولـلەی لەدەست دەرچووە.


چیرۆکی سەرەکی: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کوڕ و باوکێک هێنراوەتە نەخۆشخانەی گشتی ڕاپەڕین دەرکەوت بریندارن، کوڕەکە تەمەن 28 ساڵ گوتویەتی؛ لەکاتی پاککردنەوەی چەک گولـلەم لە دەست دەرچووە و بریندار بووم، باوکەکەش کە تەمەنی 55 ساڵە و پیشەی پۆلیسی بەرگریی فریاکەوتنە لەو کاتە لەسەر بان هاتووەتە خوار ڕایکردووە و بەربووەتەوە بریندار بووە. ئەمە بە گوتەی پۆلیسی ڕاپەڕین.


زانیاريی زیاتر: پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت: ئەو چەکەی لای کوڕەکە بووە، دەستی بەسەرداگیراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.


باکگراوند: ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، لە هەردوو قەزای ڕانیە و پشدەر پێکدێت و سەنتەری ئیدارەکە ڕانیەیە.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان