دوو بەرە ناکۆکەکەی نەینەوا بۆ چارەسەری دۆخی پارێزگاکە کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
دوو بەرە ناکۆکەکەی نەینەوا بۆ چارەسەری دۆخی پارێزگاکە کۆدەبنەوە

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا- وێنە: سۆمەرییە

ئاڤا نیوز


هەفتەی داهاتوو بەرەی نەینەوا لیئەهلیها و نەینەوا موستەقبەل، سەبارەت بە ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی ئەجوومەنی پارێزگای نەینەوا کۆدەبنەوە.


وێنە گەورەکە: 37 ڕۆژە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا نەکراوە و هیچ بڕیارێک لەو پارێزگایە دەرنەچووە، دوایین جار بەبێ ئامادەبوونی 13 ئەندامی بەرەی نەینەوا لیئەهلیها، بڕیاری کۆمەڵێک گۆرانکاری دراون، بەڵام تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراون.


لێدوانی فەرمی: ئەریڤان مەهدی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە پشکی پارتی بە ئاڤا نیوزی گوت: "بەرەی نەینەوای موستەقبەل داوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئێمە کردووە،  ئامادەییمان دەربڕیوە بە سێ مەرج بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجوومەن بشکێنین".


زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەریڤان مەهدی، بەرەی نەینەوا لیئەهلیها بە جێبەجێکردنی سێ مەرج ئامادەن بگەڕێنەوە دانیشتنی ئەنجوومەن کە پێکهاتوون لە:-
1.دوورخستنەوەی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا، بەو پێیەی لە پشکی نەینەوا لیئەهلیها پۆستەکەی وەرگرتووە و دوای سێ کاتژمێر چووەتە بەرەی نەینەوای موستەقبەل.
2.دابەشکردنی پۆستەکان لەسەر بنەمای بەرکەوتەی هەڵبژاردن بێت.
3.هەڵبژاردنی سەرۆک، جێگر و ئەندامی ئەو پێنج لیژنەیەی ئەنجوومەن کە بەرکەوتەی بەرەی نەینەوا لیئەهلیهان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: