ئەکادیمیای ساندهێرست خولێکی دیکە فێرخوازانی بۆ سەرکردایەتی پێگەیاند

شەیری بکە لە:
ئەکادیمیای ساندهێرست خولێکی دیکە فێرخوازانی بۆ سەرکردایەتی پێگەیاند

مەدالیای ئەکادیمیای ساندهێرست و باڵەخانەکەی

ئاڤا نیوز

 

لەژێر ناونیشانی "خزمەت بکە بۆ ئەوەی سەرکردایەتی بکەیت" ئەکادیمیای ساندهێرست بڕوانامە بە خولی 233ـەمی دەرچووانی دەبەخشێت، کە لە 136 فێرخوازی بەریتانی و 37 فێرخوازی نێودەڵەتی لە 21 وڵاتی جیهانەوە پێکهاتووە. 

 

وێنە گەورەکە: ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی ساندهێرست یەکێکە لە باوەڕپێکراوترین ئەکادیمیا سەربازییەکان لەسەر ئاستی جیهان، دەرچووانی ئەم ئەکادیمیایە ڕۆلێکی گرنگیان لە سیاسەتی و ئاسایشی بەریتانیا و وڵاتانی دیکە بینیوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەکادیمیای ساندهێرست ئامانجی پێگەیاندنی ڕێبەرانی سەربازیی و سیاسییە لە دابینکردنی ئاسایش و سەرکردایەتیدا ڕۆڵێکی کارایان هەبێت، ئارین مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ یەکێکە لە دەرچووانی ئەم ئەکادیمیایە و دەبێتە خاوەنی بڕوانامە و مەدالیای شاهانەی سەربازی ساندهێرست.

 

باکگراوند: لە 1947 زیاتر لە 5600 فێرخوازی نێودەوڵەتی 130 لە ئەکادیمیای ساندهێرست بڕوانامەیان بەدەستهێناوە. کە شان بە شانی سەربازانی شاهانەی بەریتانیا مەشقیان وەرگرتووە، وەک هاوکار و هاوپەیمانی شانشینی یەکگرتوو و فێری هونەرەکانی جەنگ و ئاشتی کراون.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ