ڕێوڕەسمی خولێکی دیکەی دەرچووانی ئەکادیمیای سەربازیی ساندهێرست دەستیپێکرد

شەیری بکە لە:
ڕێوڕەسمی خولێکی دیکەی دەرچووانی  ئەکادیمیای سەربازیی ساندهێرست دەستیپێکرد

لۆگۆی ئەکادیمیای شاهانەی سەربازیی ساندهیرست لە بەریتانیا

ئاڤا نیوز

 

ئەمڕۆ هەینی ڕێوڕەسمی خولێکی دەرچووانی ئەکادیمیای شاهانەی سەربازیی ساندهێرست لە بەریتانیا دەستیپێکرد.

 

وێنە گەورەکە: دەرچووانی ئەم خولە دوای تەواوکردنی 44 هەفتە لە خوێندنی تیۆری و پراکتیکیی چڕ و پڕ لە بواری سەربازی و سیاسی بڕوانامەیان پێدەدرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەی دەرچووانی ئەم خولە 233 کەسن، ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی سەدان کەسایەتیی سیاسی و میوانی ناوخۆيی و نێودەوڵەتیی تایبەت بەڕێوە دەچێت؛ ئارین مەسرور بارزانی، یەکێک دەبێت لە دەرچووانی ئەم خولە.

شەیری بکە لە: